بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی East African ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا دەڵێت هاوپەیمانەکانی لە گەڵ ئێران و ڕووسیا هاوکارییان هەیە و لەوەش نزیک بوونەتەوە کە پێگەی خۆیان لە دەست بدەن و بەم هۆیەوە بۆ وازهێنان لە ڕێکەوتنە بەسوودەکان، گوشارەکانی لە سەر ئەو وڵاتانە چڕ کردووەتەوە.
برایان نیلسۆن جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیاری دارایی لە چاوپێکەوتنی ئەم دواییەی خۆی لە گەڵ ڤیلیام ڕوتۆ سەرۆک کۆماری کینیا، بەرامبەر بە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ئەفریقا وتی: وڵاتانی ئەفریقی دەبێت ئاگاداری پێگەی ئابوریی ئێران و ڕووسیا بن.
ناوبراو سەرەڕای ئەمەش بانگەشەی نەبوونی دەستێوەردانی ئەمریکای لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا کرد.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە هەروەها ڕایگەیاند کە ئێران و ڕووسیا لە ڕووی ئابورییەوە پەراوێز خراون و هەوڵی دۆزینەوەی هاوبەشی نوێ و ڕێگاچارەی نوێ بۆ پەیوەندییە ئابورییەکانی خۆیان دەدەن.
پێگە ئەفریقییەکە لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی خۆی ئاماژەی بە سزاکانی ئەمریکا بە بیانووی دۆسیەی ناوەکی ئێران داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم سزایانە بازرگانی ئازاد بە تایبەت فرۆشتنی نەوتی بۆ ئێران تووشی کێشە کردووە و ڕووسیاش بە هۆی شەڕی ئۆکرایناوە سزای بە سەردا سەپاوە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ چەند وڵاتێکی ئەفریقی، وەک نوێترین هەوڵی دیپلۆماسیی ئێران بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ، ئەمریکای نیگەران کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرووپی بریکیس بۆ کۆبوونەوەی ئەفریقای باشور لە 22 تا 24 ی ئاب بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە.
ئانیل سوکلال دیپلۆماتکاری ئەفریقای باشور ڕایگەیاندووە کە بەکارهێنانی دراوە نیشتمانییەکان و کەمبوونەوەی ڕێژەی بەسراوەیی بە دۆلار، لە ڕیزی گرنگترین ئامانجەکانی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گرووپی بریکس دەبێت./.