جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home زانست و تەندرووستی

ئەو هەشت خۆراکەی کە دەبنە هۆی دڵخۆشی

جام کوردی – هەشت خۆراک بۆ هەستکردن بە دڵخۆشییەکی زیاتر (بە ئینگلیزی (eight foods to make you feel happier ئەو شتانەی ئێمە بۆ دڵخۆشی دەگەڕێین تیایاندا زیاتر خۆیان لە چارەسەر و ڕاهێنان و دەرمانەکان دەبیننەوە لەوانە خۆراک و گرنگیدان بە ژەمەکان لە لیستی خوارەوەی ئەو شتانەدان.

ته‌مموز 29, 2023
in زانست و تەندرووستی
A A
0

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا خۆراک ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لەوەی هەست بە چی دەکەین. پەیوەندییەکی زۆر هەیە لە نێوان ماددە خۆراکییەکان و دەروونی مرۆڤەکان و دەردانی دەمارە گوێزەرەوەکان.

کۆمەڵە خۆراکێکی دیاریکراو هەن بەستراون بە دەردانی بڕێکی زیاتری هۆرمۆنی سیراتۆنین لەلایەن مێشکی ئێمەوە. سیراتۆنین ناسراوە بە هۆرمۆنی بەختەوەری و ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕێکخستنی شێواز و ڕەفتار و میزاجی ئێمە، بڕێکی کەمی سیراتۆنین دەتوانێت ببێت بە هۆکاری ناجێگیری لە هەڵسووکەوتمان.

هەشت خۆراک بۆ هەستکردن بە دڵخۆشی:

چۆکۆلەیتی تاریک:

پێداچوونەوە گشگیرەکان دەریانخستووە کە قاوەی تاریک دەتوانێت کاریگەری ئەرێنییانەی هەبێت لەسەر ڕەفتار و میزاجی کەسەکان. سێ پێکهاتەی سەرەکی لە چۆکۆلەیتدا هەن پەیوەندیدارن بە هەستکردن بە بەختەوەرییەکی زیاتر کە بریتیین لە تریپتۆفان، ثیۆبرۆماین هەروەها ڤێنیل ئەسیل ئەلانین. تریپتۆفان ترشە ئەمینییەکە لە دروستکردنی سیراتۆنیندا دەماخ بەکاری دەهێنێت. ثیۆبرۆماین هاندەرێکی لاوازە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر ڕەشت و ڕەفتار دروست بکات. هەروەها فێنیل ئەسیل ئەلانین ترشە ئەمینییەکی ترە کە جەستە بۆ دروستکردنی دۆپامین سوودی لێوەردەگرێت و وەک دژە خەمۆکی ڕۆڵ دەبینێت.

مۆز:
ئەگەر شتێک هەبێت بەناوی خۆراکی ڕەفتار باشی ئەوە مۆزە، لەگەڵ ئەوەی مۆز لە سیرۆتۆنین پێکدێت بەڵام ناتوانێت بەربەستی نێوان خوێن و مێشک ببڕێت (بەربەستی نێوان دڵ و مێشک بەربەستێکە ڕێگە بە پێداڕۆشتن و پێدانەڕۆشتنی کۆمەڵە ماددەیەک دەدات و دیاریدەکات لە خوێندا بمێننەوە یان بگەنە مێشک). بەڵام مۆز ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت لە ڕێکخستنی ڕەفتارەکانت بە چەند ڕێگایەکی ناڕاستەوخۆ. جەستە پێویستی بە ڤیتامین B6 بۆ دروستکردنی سیرۆتۆنین و مۆزیش بە تایبەتی بەم ماددە خۆراکییە دەوڵەمەندە، مۆزێکی قەبارە مامناوەند ٠.٤ میلگرام لە ڤیتامین B6 تێدایە کە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ـی ڕۆژانەیە.

گوێزی هیندی:

گوێزی هیندی دەتوانێت چەژە گۆپکەکان و میزاج بۆ ئەو شێوەیەی بیری لێدەکەیتەوە بگوازێتەوە. گوێزی هیندی لە زنجیرەی ناوەندی گلایسیرایدی سیانی پێکدێت و ئەمەش یارمەتی وەرگرتنی وزە دەدات. ڕێگایەکی تریش کە وایکردووە گوێزی هیندی لەو خۆراکانە دابنرێت کە کاریگەرییان لەسەر هەستی بەختەوەری و دڵخۆشی هەیە ئەوەیە کە شیری گوێزی هیندی یارمەتیدەرە لەکەمکردنەوەی هەستی دوودڵی و نیگەرانی.

قاوە:
نزیکەی یەک بلیۆن کەس هەن لە جیهاندا کە قاوە دەخۆنەوە. بەردەوام بوون لە خواردنەوەی قاوە بێگومان بە بڕێکی مامناوەند، هۆکاری دڵخۆشترکردنی جیهانە.خواردنەوەی قاوە بە هاوپەیوەند لە گەڵ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی خەمۆکی دادەنرێت.

بەشێک لە توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە خواردنەوەی قاوە، کافایینی و بێ کافایین، هۆکارێکە بۆ باشتر کردنی میزاج بە بەراورد بە وەرگرتنی دەرمان.

ئاڤۆگادۆ:
جەخت لەوە کراوەتە کە ئاڤۆگادۆ لەتوانایدا هەیە هەستی دڵخۆشییەکی زیاترمان پێ ببەخشێت. ئەم میوە نەرم و شل و کرێمییە پڕە لە خۆراکە ماددەی وەک کۆلاین، کە جەستە بۆ ڕێکخستنی دەمارە کۆئەندام و ڕەفتارەکان بەکاریدەهێنێت. توێژینەوەکانی ساڵی ٢٠٢٠ دەریانخستووە کە چەورییە تەندروستەکانی ناو ئاڤۆگادۆ هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی هەستی نیگەرانی و خەمۆکی لە ئافرەتاندا. هۆکارێکی تر بۆ وەرگرتنێکی بڕێکی زۆری ئاڤۆگادۆ بریتییە لەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B، کە پەیەوەستە بە کەمکردنەوەی هەستی دوودڵی لە مرۆڤ.

توو:
وەرگرتن و خواردنی بڕێکی زۆرتری میوە هۆکارە بۆ باشترکردنی دەروون دروستی. لە ساڵی ٢٠١٦ لە یەکێک لە توێژینەوەکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە چۆن خواردنی سەوزە و میوە ڕۆڵی هەیە لە باشترکردنی دەروون دروستی. توو دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسیدێنتەکان کە ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی. توێژینەوەیەکی تر دەریخستووە کە ئەو ماددانەی شەربەتی تووی شینیان تێدایە، وەرگرتنی تووە شینەکە لەلایەن جەستەوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی لەبیرچوونەوەی شتەکان.

خواردنە خۆشکراوەکان:

ئەو خواردنانەی وەک کەلەرمی خۆشکراو و کێمچی یان ماست، یارمەتیدەر دەبن لە مانەوەی تەندروستی گەدە و ڕیخۆڵەکانت هەروەها کاردەکەنە سەر شێوازی ڕەفتارەکانت. کرداری ترشاندن دەبێتە هۆی پاراستن و مانەوەی بەکتریا سوودبەخشەکانی گەدە. بێگومان زۆر جار کاتێک نائاسوودەییەک لە گەدەتدا هەبێت وادەکات ڕەفتارەکانت تێکبچن و کاریگەری لەسەر میزاجت دروست دەکەن، بەهەمان شێوەش مانەوەی گەدەت بە تەندورستی وادەکات میزاجێکی ڕێک و دروستت هەبێت. لە سەدا ٩٠ـی ئەو سیراتۆنینەی جەستە دروستی دەکات لەلایەن خانەکانی گەدە دەبێت. هەر بۆیە خواردنی خواردنە ترشکراوەکان یارمەتی باشتر بەرهەم هێنانی سیراتۆنین دەدات.

قارچک:
قارچک ڤیتامین D تێدایە، کە دژە خەمۆکیەکە و یارمەتی دەستخستنی میزاجێکی باش دەدات. چونکە تاکە سەرچاوەی ڕووەکییە بۆ ڤیتامین D و بڕێکی باشی تێدایە. بۆ وەرگرتنی باشترین بڕی ڤیتامین D لە قارچک، چەند کاتژمێرێک پێش کوڵاندنی بیخەرە پێش خۆر و دواتر بیکوڵێنە. هەندێکجار کاتێک کەسێک نیگەرانە پەنا دەبات بۆ خواردنی شیرینی و خواردنە لە قوتونراوەکان، کە دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی هەستی دڵخۆشیت بۆ دروست بکەن و دڵخۆشکەر بن بەڵام دواتر دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستیت و هەروەها ناتوانن هیچ سوودێکیان بۆ دەرووندروستیت و باشترکردنی شێوازی ڕەفتارەکانت هەبێت./.

Previous Post

وڵاتانی ڕۆژئاوا چاوەڕوانی هەڵوێست و کاردانەوەی توندی موسڵمانان بن

Next Post

چەند ڕێگایەکی چارەسەرکردنی هەوکردنی پەنکریاس

RelatedPosts

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەگەر جگەرت چەورە لەم میوانە دور بکەوە!

حوزه‌یران 6, 2025
چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن
زانست و تەندرووستی

چەندین بیروباوەڕی باو سەبارەت بە ساردی کە زۆر هەڵەن

حوزه‌یران 6, 2025
لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟
زانست و تەندرووستی

لەکاتی تادا دەبێت چی بکەین؟

حوزه‌یران 4, 2025
چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک
زانست و تەندرووستی

چەندین ڕاهێنان بۆ بەهێزکردنی توانای مێشک

حوزه‌یران 3, 2025
ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!
زانست و تەندرووستی

ئەم میوەیە وەک دەرمانخانەی لە ماڵەوە!

حوزه‌یران 3, 2025
باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد
زانست و تەندرووستی

باوکی بومەلەرزەزانی ئێران کۆچی دوایی کرد

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
چەند ڕێگایەکی چارەسەرکردنی هەوکردنی پەنکریاس

چەند ڕێگایەکی چارەسەرکردنی هەوکردنی پەنکریاس

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020