بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لئۆ پنگیۆ وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە ئەمریکا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی واشنتن بۆ هاوکاری 345 ملیۆن دۆلاریی تایوان لە ڕووی سەربازییەوە، وتی کە داوا لە ئەمریکا دەکەین پابەندی سیاسەتی چینی یەکگرتوو بێت و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵۆزییەکان لە گەروی تایوان یارمەتیدەری ناوچەکە نابێت.
ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هاوکارییە سەربازییەکانی بە بڕی 345 ملیۆن دۆلار پێشکەش بە تایوان دەکات.
وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە ئەمریکا وتی کە چین بە توندی دژی پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا و تایوانە، ئەمەش هەڵوێستێکی نەگۆڕ و هەمیشەییە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت پابەندی سیاسەتی چینی یەکگرتوو بێت و ناردنی چەک بۆ تایوان ڕابگرێت و واز لە سیاسەتی ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوچەکە بێنێت.
ئەمە یەکەم جارە کە حکومەتەکەی بایدن بڕیار دەدات لەم ئاستەدا لە ڕووی سەربازییەوە هاوکاریی تایوان بکات./.