بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند کە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی دانیمارک وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز بانگهێشت کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە بە توندی ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر هەوڵی دوژمنایەتیکردنی ئیسلام لە وڵاتانی ئەورووپی دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت سنورێک بۆ پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دابنرێت.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە 5 ئەندامی گرووپێکی توندڕەو لە دانیمارک لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی میسر لەو وڵاتە قورئانیان سووتاند. ڕۆژی دووشەممەش بە هەمان شێوە لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی عێراق لە دانیمارک سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز کرا./.