بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عاموس یادلین ڕایگەیاندووە کە سەید حەسەن نەسروڵڵا هێزێکی گەورەی کۆکردووەتەوە کە خاوەن چەکی پێشکەوتووە وەک مووشەک و لە شەڕەکانی ڕابردوو وەها هێزێک لە بەرامبەر ئێمەدا نەبووە.
ناوبراو وتی: هێزی بەرگری ئێمە لە بەرامبەر حزبوڵڵا لاواز بووە و دانیشتووانی ئیسرائیل (ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین) دەبێت ئەوە بزانن کە شەڕی سێهەم لە گەڵ لوبنان زۆر دژوارتر لەو شەڕانەیە کە تا ئێستا ڕوویان داوە.
یادلین وتی کە حزبوڵڵا ئەمڕۆ بەهێزەوە قسە دەکات لە بەر ئەوەی کە دەزانێت ئیسرائیل لە ناوخۆوە لاواز بووە.
ئەو ژنڕاڵەی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە مووشەکەکانی حزبوڵڵا ئەمڕۆ دەتوانن بگەنە تەل ئەبیب./.