بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی فەڵەستین ڕایانگەیاندووە کە بەرەبەیانی پێنج شەممە هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەیەک لە شاری قەلقیلیە لە کەرتی خۆرئاوا.
ئاژانسی شەهاب ی فەڵەستینی ڕایگەیاندووە کە شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەنجانی فەڵەستینی و هێزەکانی خۆڕاگری لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی تیرۆریستیی زایۆنیستی لە گەڕەکی نەقار لە قەلقیلیە ڕوویداوە.
لە ئاکامی ئەو شەڕەش مێرمنداڵێکی تەمەن 14 ساڵە بە ناوی فارس شەرحبیل ئەبوسمرە بە هۆی بەرکەوتنی گوللەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی شەهید کرا.
ڕۆژی چوارشەممە وەزارەتی تەندرووستی فەڵەستین ڕایگەیاندبوو کە لە سەرەتای ساڵی 2023 تا ئێستا 180 فەڵەستینی لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی تیرۆریستیی زایۆنیستییەوە شەهید کراون و 5871 کەسیش بریندار کراون./.