بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوللەتیف قانوع لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا ڕایگەیاند کە حکومەتە توندڕەوەکەی زایۆنیستەکان درێژە بە هەوڵەکانی بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ئائینی دەدات.
وتەبێژی بزوتنەوەی حەماس وتی کە گەلی فەڵەستین لە شۆڕشێکی بەردەوامدایە و هێڵی پێشەوەش بەرگرییە لە مزگەوتی ئەقسا.
قانوع وتی کە داگیرکارانی زایۆنیست، دانیشتووانی قودس لە هەموو شوێنێک دەکەنە ئامانج و داوا لە گەلی فەڵەستین بە گشتی دەکەین کە بە ڕاپەڕینێکی تەواو ڕوبەڕوی پیلانی زایۆنسیتەکان لە مزگەوتی ئەقسا ببنەوە.
سەدان شارۆچکەنشینی زایۆنیست شەوی چوارشەممە و بەرەبەیانی پێنج شەممە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا./.