بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەمڕۆ سێ شەممە 25 ی تەمموزی 2023 لە نابلۆس 3 فەڵەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کران.
پێگەی فەڵەستینی ” شەهاب ” چەند وێنەیەکی شەڕەکەی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی چەند کەسێکی لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا شەهید کردووە بە بیانووی ئەوەی کە تەقەیان بە ڕووی ئەو هێزانەدا کردووە.
ئەحمەد جبریل وتەبێژی ڕێکخراوی مانگی سوری فەڵەستین ڕایگەیاند کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕێگرییان لە هاوکاریکردنی ئەو کەسانە کردووە و هیچ زانیارییەک لە سەر ڕووداوەکە نییە بەڵام سوپای ڕژێمی داگیرکار باس لە کوژرانی 3 کەس دەکات./.