بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باشی و خەراپی شیر پەیوەستە بە:
1 – خۆراکی ئاژەڵ: شیری ئاژەڵێک کە دەلەوەڕێت و گژوگیای سرووشتی دەخوات زۆر باشە بەڵام شیری ئاژەڵێ کە دانەوێڵە یان سۆیا یان گەنمەشامی خۆراکیانە، ئەوا جۆری شیرەکەی باش نییە.
2 – ئاژەڵێک کە هۆرمۆنی گەشەکردنی پێنەدرابێت، هەروەها دژە میکرۆبی زۆری وەرنەگرتبێت.
3 – بەرهەمی سرووشتی وەک: ڕۆنی خۆماڵی، کەرە، قەیماغ، ماست و پەنیر خواردنی باشە.
4 – بەرهەمی پیشەسازی شیر وەک پەنیر یان شیر باش نییە.
5 – خواردنی شەکر و شیر خەراپە وەک ئەوەی کە لە ئایس کرێمدا هەیە، لە بەر ئەوەی کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر و چەوری خوێن کە ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی جەڵتە زیاد دەکات.
ئەو کەسانەی کە باش نییە شیر و بەرهەمەکانی بخۆن:
1 – هەستیاری بە پرۆتینی ناو شیر کە لە دوای خواردنی شیر و بەرهەمەکانی نیشانەی وەک لوت گیران، پژمین، تەنگەنەفەسی و کۆکە درووست دەکات، هەروەها دەبێتە هۆی دروستبوونی غازات و سکچوون.
2 – کەمی ئەنزیمی تایبەت بە هەرسکردنی شەکری ناو شیر کە ئەم ئەنزیمە لە پاش تەمەنی 5 ساڵ زۆر کەم دەبێتەوە لە ناو ڕیخۆڵە و شەکری شیر کاتێک هەسر نەبێت دەبێتە هۆی غازات و سکچوون و هەوکردنی کۆڵۆن.
3 – لە پیاودا ئەگەر گەورەبوونی پرۆستاتی هەبێت.
4 – ئەو نەخۆشانەی کە هەستیاری لوت و گیرانی لوت و یان جیوبیان هەیە./.