بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ڕەوشی تەندرووستی ناوبراو جێگیرە و لە باشترین ئاستدایە. کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ئەو ڕژێمە ئەمەی ڕەتکردووەتەوە.
کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە نتانیاهۆ درۆ دەکات و ڕەوشی تەندرووستیی ڕوو لە خەراپتربوون دەکات.
پزیشکان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر نتانیاهۆ بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە نەدەکرا، ئەگەری مردنی لە ئارادا بووە.
سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی هەفتەی ڕابردوو گەێندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری چاندنی ئامێری دەستکردی لێدانی دڵی بۆ کراوە./.