بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی بازاڕی ڕژێمی زایۆنیستی کە 150 کۆمپانیای گەورە و تۆڕی بازرگانی لە خۆ دەگرێت، دژ بە سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە مانگرتنی خۆیی ڕاگەیاند.
کۆمپانیاکانی بەشی تەکنۆلۆژیا، بانکەکان و بەشە گرنگەکانی دیکەی ئابوریی پەیوەستبوونی خۆیان بەم ماگرتنەوە ڕاگەیاند و سەندیکای کرێکارانی ڕژێمی زایۆنیستیش هاوکات گوشارەکانی لە سەر کابینەکەی نتانیاهۆ چڕ کردووەتەوە تا پرۆژە یاسای هەموارە دادوەرییەکان ڕابگرێت و لەم بوارەدا ڕێکەوتن بکرێت.
پارتی لیکودی سەر بە نتانیاهۆ پێشنیاری سەندیکای کرێکارانی بۆ چارەسەربوونی ئەم قەیرانە ڕەتکردووەتەوە.
هەوڵەکانی سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستیش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە تا ئێستا ئەنجامی نەبووە./.