بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسم محەممەد خەدیر جێگری وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە سەرجەم سەرچاوە گازییەکانی بەکار دێنێت و تا ساڵی 2030 لە وەبەرهێنانی گازدا دەگاتە ئاستێک پێویستی بە هاوردە نەمێنێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆمپانیا بیانییەکان داواکاری خۆیان بۆ ئامادەبوون لە پرۆژە گازییەکانی عێراق پێشکەش کردووە.
ئەو بەرپرسە عێراقییە وتی کە کێڵگە نەوتییەکان پەرەیان پێدەدرێت و وەبەرهێنانی نەوت و گاز زیاتر دەبێت.
باسم محەممەد خەدیر وتی کە چەندین کۆمپانیای قەتەری، ئەمریکی و سعوودی پێشنیاری خۆیان بۆ چالاکی لە پرۆژەکانی نەوت و گازی عێراق خستووەتەڕوو./.