بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرزی و نزمی پەستانی خوێن ئەمڕۆ بووەتە کێشەیەکی گەورەی تەندرووستی بۆ مرۆڤ و پزیشکان بەردەوام لە سەر خۆپاراستن لەم نەخۆشییە ڕێنمایی دەدەنە خەڵک.
هۆکارەکانی نزمی پەستانی خوێن
لە هەندێک کەس بێ هیچ هۆکاری نەخۆشی هەر پەستانی خوێنیان نزمە، لە ژنانی دووگیاندا هەیە. لە گرنگترین هۆکارەکانی نزمی پەستانی خوێن ئاماژە بەمانەی خوارەوە دەدرێت:
1 – تێکچوونی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆن لە ڕژێنەکانی سەر و گورچیلە. کەمکاری ڕژێنی دەرەقی.
2 – بێهێزی و کەمکاری دڵ.
3 – کەمی ڤیتامین و کانزاکان.
4 – تێکچوونی سیستەمی دەمارەکانی کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن بە هۆی نەخۆشیی وەک شەکرە یان بە هۆی دەرمان.
5 – کارکردن لە شوێنی زۆر گەرم و ئارەقکردنەوەی زۆر.
6 – خواردنی زۆری ئەو خۆراکانەی پەستانی خوێن دادەبەزێنن وەک سیر، لیمۆ و سندی.
7 – خواردنی ئەو گیا دەرمانییانەی کە دەبنە هۆی زۆرکردنی میز وەک مەعدەنوس، گەزنە و قەیتەران.
8 – دابەزینی شەکری خوێن.
9 – کەمکاری جگەر.
چەند چارەسەرێکی سرووشتی:
1 – ئاو زۆر خواردنەوە.
2 – خواردنی سوێری و خوێ: هەرچەندە زۆر خواردنی خوێ باش نییە بەڵام لێرەدا وەک چارەسەرێکی کاتی کاریگەرە.
3 – خواردنی سەرچاوەی دەوڵەمەند یان دەرمانی ڤیتامینەکان و کانزاکان.
4 – خواردنی ڕۆژانەی ئاوی چەوەندەر.
5 – خواردنی ئاوی ئامادەکراوی ڕیشەی بەڵەک.
6 – خواردنەوەی شەکراوی درووستکراو بە نەبات.
7 – گیای جینسینگ.
8 – خواردنەوەی ئاوی یان چایی نەعنا و ڕەیحان.
9 – هەنگوین یان شیرینی.
10 – بادەم.
11 – کشمیش.
12 – قاوە.
13 – زەنجەفیڵ.
14 – دارچین.
ئاگاداری:
دەبێت لە کاتی هەستان زۆر بە ئارامی هەستە سەر پێ و دەست بگرێت بە شتێکەوە، هەروەها باشترە کە تەوالێتی ڕۆژئاوایی بەکات بهێندرێت.
ئافرەتی دووگیان دەبێت لە سەر تەنیشت ڕاکێشێت.
لە کاتی سەرسوڕان و هاتنە خوارەوەی پەستانی خوێن دەبێت بە زووترین کات ئەو کەسە ڕابکێشێت و هەر دوو پێی بەرز بکاتەوە تا وەکوو نیشانەکانی چاک دەبن./.