بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خورما دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەم چەند کێشەیە ئەگەر بە سیستەمێکی ڕێک و پێک بخورێت. لێرەدا ئاماژە بە کۆمەڵە سوودێکی خواردنی خورما دەدرێت.
خورما دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ:
تەندرووستی دڵ باشتر دەکات.
ئاستی شەکری خوێن بە جێگیری دەهێڵێتەوە.
کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ.
ڕێگری لە زیادبوونی کێش و قەڵەوی دەکات.
مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە، جەڵتەی مێشک و جۆری دووەمی شەکرە کەم دەکاتەوە.
یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەدات.
تەندرووستی مێشک باشتر دەکات.
پێست بە گەنجی دەهێڵێتەوە./.