بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە کە ئەندامانی گەورەترین گرووپی تیرۆریستیی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی کە پلانی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستییان لە پارێزگاکانی تاران، کرمان، ئەسفەهان، کوردستان، مازندەران و کۆهکیلۆیە و بوێرئەحمەد هەبووە دەستگیر کراون.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەندامانی ئەم گرووپە کە سەر بە ناوەندە تیرۆریستییەکان لە وڵاتانی هۆڵەندا و دانیمارک و دەزگای هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستین و لە لایەن ئەو ڕژێمەوە پاڵپشتی دارایی و لۆجستی کراون، لە مانگی موحەڕەم پلانی چەندین کردەوەی تیرۆریستییان لەو پارێزگایانەدا هەبووە.
یەکێک لە پلانەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە، تەقینەوە لە مەزاری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمان بووە.
ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوە داوە کە 42 بۆمبی بەهێز و بە توانای کۆنتڕۆڵ لە ڕێگای دوور، پووچەڵ کراوەتەوە./.