بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی BUSINESS INSIDER لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا بە شێوازێکی کەم وێنە زیادی کردووە و ئەمەش بووەتە هۆکاری نیگەرانیی بەرپرسانی ئەمریکا.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە کەمتر لە یەک ساڵی ڕابردوو کۆشکی سپی سەبارەت بە پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ هۆشداریی دابوو.
ڕاپۆرتەکە پەنای بردووەتە هەندێک پڕوپاگەندەی بێ بنەما و ڕایگەیاندووە کە ئێران لە شەڕی ئۆکراینا هاوکاری سەربازیی ڕووسیای کردووە.
پێگە ئەمریکییەکە پاشان ئاماژەی بە نیگەرانی بەرپرسانی حکومەتی واسنتن لە بەرزبوونەوەی ئاستی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا داوە و ڕایگەیاندووە کە تاران و مۆسکۆ هەوڵی هاوپەیمانییەکی بەهێزی سەربازی دەدەن و ئەمەش هەڕەشەیە لە سەر ڕۆژئاوای ئاسیا و جیهان.
ڕاشیگەیاندووە کە مۆسکۆ لە ئاستێکی کەم وێنەدا لە ڕووی سەربازی و تەکنیکییەوە پاڵپشتی لە ئێران دەکات و بڕیارە ئەمساڵ فڕۆکەی شەڕکەری سوخۆ 35 یش بەم وڵاتە بدات./.