بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرزی هالێڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بەرپرسانی ئەو ڕژێمەی ئاگادار کردووەتەوە کە سوپاکەی مەترسی ڕووخانی لە نزیکترین کاتدا لە سەرە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هەموارە دادوەرییەکان پەسەند بکرێت زیانی ڕاستەوخۆ و ڕاستەقینەی لە سەر سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت و لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا دەڕووخێت.
لە لایەکی دیکەوە، ئەیال ناڤیە لە سەرکردەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی کە مانگرتنی ڕاگەیاندووە، بە هۆی چەند هەموارێکی دادوەری ئەو ڕژێمەوە ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە دژوارترین قۆناغەکانی ئیسرائیلە و نزیکەی 10 هەزار چەکدارمان لە پشتەوە و بە نتانیاهۆ دەڵێین ئیتر بەسە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەموو شتێک تاقیکراوەتەوە بۆ ئەوەی بەم قۆناغە نەگەین و هیچ بژاردەیەکمان لە بەردەمدا نەماوە.
هەروەها ژمارەیەک یەدەک لە یەکەی دژە تیرۆر ڕایانگەیاندووە کە بەنیازی ئەوە نین بەردەوام بن لە خزمەتکردن لە سوپادا و لە نامەیەکدا کە ئاراستەی بەرپرسانیان کردووە، جەختیانکردووەتەوە کە واز لە خۆبەخشی دەهێنن بۆ خزمەتکردن./.