بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنی محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا، جەختی لە سەر پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی دراوسێ کردەوە.
ناوبراو وتی کە پێویستە هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، کەم ئاوی و وشکەساڵی کە بوونەتە هەڕەشەیەک لە سەر جیهان، زیاتر بکرێت.
محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێرانیش جەختی لە سەر هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە لە گەڵ عێراق کردەوە و وتی کە پێویستە ئاسۆی نوێ بۆ هاوکارییە دووقۆڵییەکان بە مەبەستی مەسۆگەربوونی سەقامگیری و پێشکەوتن دیاری بکرێت./.