بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە سەر داوای ئەم وڵاتە بۆ تاوتوێکردنی تاوانی سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی سوید و دانیمارک، کۆدەبێتەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە کە بە هۆی سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی سوید و دانیمارک و برینداربوونی هەستی دوو ملیار موسڵمان لە سەر ئاستی جیهان، کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەڕێوە دەچێت.
بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بە کاتی ئەو کۆبوونەوە نەداوە و جەختیکردووەتەوە کە ئامانجی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە، ڕێگری لە هەر بێڕێزی و سووکایەتیکردنێکە بە قورئان و پیرۆزییەکانی موسڵمانان و داڕشتنی میکانیزمێک بۆ ڕێگری لە دیاردەی دژایەتیکردنی ئیسلام./.