بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پەیامێکیان لە سەر دووبارەکردنەوەی تاوانی سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید، بڵاو کردەوە کە دەقەکەی لە درێژەدا هاتووە.
بسم اللە الرحمن الرحیم
بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز لە سوید، ڕووداوێکی تاڵ، پیلانگێڕی و مەترسیدارە، قورسترین سزا بۆ ئەنجامدەری ئەم تاوانە، هەڵوێستی هاوبەشی هەموو زانایانی موسڵمانە. حکومەتی سوید دەبێت بزانێت بە پاڵپشتی لەم تاوانبارە، لە بەرامبەر جیهانی ئیسلام شەڕی ڕاگەیاندووە و نەفرەت و دوژمنایەتی سەرجەم گەلانی موسڵمان و زۆربەی حکومەتەکانی ئەوانی ڕوبەڕوی خۆی کردووەتەوە.
ئەرکی ئەو وڵاتەیە کە ئەنجامدەری تاوانەکە ڕادەستی دەزگای دادی وڵاتانی ئیسلامی بکات. پیلانگێڕانی پشتەوە ئەم تاوانەش بزانن کە شکۆ و ڕێزی قورئان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و ڕووناکی زیاتر بە جیهان دەبەخشێت. نموونەی ئەم پیلانە و ئەنجامدرانیشی بچووکتر لەوەن کە بتوانن ڕێگری لەم ڕووناکی و کاریگەرییە بەردەوامە بکەن.
واللە غالب علی امرە
سەید عەلی خامنەیی
31 ی پووشپەڕی 1402 ی کۆچی هەتاوی