بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم ڕایگەیاند کە گرنگترین بنەمای سەقامگیری و بەردەوامبوونی هاوپەیمانییە سیاسییەکان، جێبەجێکردنی پرۆژەکانی خزمەتگوزارییە لە پێناو بەدیهاتنی ڕەزامەندی خەڵک.
ناوبراو وتی: دەبێت ئەزموونی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بۆ حکومەتە خۆجێیەکان شۆڕ بکەینەوە و موڵەتی گەڕانەوە بۆ ناکۆکییە ستاسییەکان نەدەین.
حەکیم وتی: سەرکەوتنی سیاسی تەنیا لە ژمارەی کورسییەکاندا نییە و سەرکەوتنی گەورە هەبوونی پرۆژەی خزمەتکردنە بە خەڵک و پێویستی بە دووربینییەکی زیاتر هەیە.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی وتی: هەر چی تووشی ناکۆکی بووین، زیان بە گەنجەکان گەیشتووە و سەقامگیری سیاسی تەنیا ڕێگای بەردەم ئێمەیە بۆ گەیشتن بە ئاسایش و ئارامی و ئاوەدانکردنەوە./.