بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید، ستایشی بڕیارەکەی حکومەتی عێراقی کرد بۆ داخستنی باڵیۆزخانەکان لە بەغدا و ستۆکهۆڵم.
ناوبراو وتی کە بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ دەرکردنی باڵیۆزی سوید و بانگهێشتکردنەوەی باڵیۆزەکەی خۆی، گرنگ بووە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی کە پێویستە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە گەڵ سوید کۆتایی بێت و نابێت بە داوای لێبوردنێکی ئەو وڵاتە دۆسیەکە کۆتایی بێت.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی کە ئەگەر سوید درێژە بەم کارانەی بدات، ئێمەش لە ئائینی ئیسلام بە وڵاتێکی دژ بە ئیسلام و موسڵمانانی ناو دەبەین.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئەگەر ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە دەستی مۆساد لەم تاوانەدا دەکەن، ڕاست بێت، ئێمە ڕوبەڕوی پیلانێکی بەردەوام بووینەتەوە کە ئەمەش پێویستی بە هەڵوێستی بە هێزی فەرمی و جەماوەری هەیە./.