بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران نە باڵیۆزی نوێی سوید وەردەگرین و نە باڵیۆزی ئێرانیش دەنێرینە ئەو وڵاتە.
ناوبراو وتی: باڵیۆزی سوید لە تاران ماوەی کارکردنی کۆتایی هاتووە و بە فەرمانی سەرۆک کۆمار تا ئەو کاتەی کە حکومەتی ستۆکهۆڵم هەنگاوی کاریگەر بۆ ڕێگری لە سووکایەتیکردن بە کتێبە ئاسمانییەکان بە تایبەت قورئانی پیرۆز نەگرێتەبەر و بە جیدی ڕوبەڕوی ئەو کەس و لایەنەی ئەم سووکایەتییەی کردووە، نەبێتەوە، باڵیۆزی نوێی سوید کە بڕیار بوو لە ڕۆژانی داهاتوودا بگاتە تاران، وەرناگیرێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە ئەم بڕیارەمان بە حکومەتی سوید ڕاگەیاندووە و باڵیۆزی نوێی ئێرانیش ناچێتە ئەو وڵاتە./.