بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سووکایەتیکردنی بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی دانیمارک ئیدانە کرد.
ناوبراو جەختی لە سەر یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی وڵاتان و گەلانی ئیسلامی و لایەنگرانی ئائینە ئاسمانییەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەر بێڕێزییەک بە قورئانی پیرۆز کردەوە و وتی: سەرەڕای پیلانگێڕی بێڕێزیکەران بە پیرۆزییەکانی زیاتر لە 2 ملیار موسڵمانی جیهان، لەو بڕوایەداین کە ئازادیخوازان و مافخوازانی جیهان یەکدەنگ لە بەرامبەر ئەم پیلانە ڕەشە دەوەستنەوە و بە ووشیاری، یەکڕیزی و یەکگرتوویی، پێشێلکارانی ڕاستەقینەی مافی مرۆڤ ڕیسوا دەکەن.
کەنعانی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای بەردەوامی پەیوەندی و وتووێژی خۆی لە گەڵ وڵاتانی ئیسلامی، درێژە بە هەوڵەکانی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پیلانگێڕییە دەدات کە لە ژێر سێبەری ئازادی ڕادەربڕینی درۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا، کەرامەتی مرۆڤەکان و ئازادی ڕادەربڕینی ڕاستەقینەی کردووەتە ئامانج./.