بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەوزی هانی موخالفە گەنجی تەمەن 18 ساڵەی فەڵەستینی ڕۆژی هەینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە باکوری ڕۆژئاوای نابلۆس لە باکوری کەرتی خۆرئاوا کرایە ئامانج و شەهید کرا.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئۆتۆمبێلی فەوزی موخالفە و محەممەد عومەریان کردە ئامانج کە موخالفە دەستبەجێ شەهید کرا و محەممەد عومەریش بە برینداری لە لایەن زایۆنیستەکانەوە دەستگیر کرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە محەممەد فۆئاد بەیاز گەنجێکی تەمەن 17 ساڵەی فەڵەستینی لە گوندی ئوموسەفا شەهید کرا./.