بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە و بۆ دووەم جار لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو، سەلوان مۆمیکا هاووڵاتی عێراقی – سویدی بە پاڵپشتی و هاوکاری پۆلیسی سوید سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز کرد.
لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم تاوانە تیرۆریستییە، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشتی باڵیۆزی سویدی کرد و ناڕەزایەتی توندی تارانی لە بەرامبەر ئەم تاوانە و دووبارەکردنەوەی بەو ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دووبارەکردنەوەی سووکایەتی بە قورئان و پیرۆزییە ئیسلامییەکان لە وڵاتی سوید بە توندی ئیدانە دەکەین و بەرپرسیاریەتی هەر ئەگەر و کاردانەوەیەک لە لایەن موسڵمانانی جیهانەوە دەخەینە ئەستۆی حکومەتی ئەو وڵاتە./.