بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحەمەدی ڕزوانی فەر ڕایگەیاندووە: ناردەی نانەوتی لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە گشتی 12.5 ملیارد دۆلار بووە کە لە شوێنی ناردەی 35.5 ملیۆن تۆن کەل و پەلەوە ئەنجام دراوە. هەڵبەت ئەم ناردەیە جگە لە ناردەی نەوتی خام، نەوتی کوورە، نەوتی سپی و هەروەها جگە لە بازرگانی جانتایی بووە.
ناوبراو دەڵێت: لە سێ مانگی سەرەتایی ئەوساڵدا هاوردەی ئێران لە بواری کێشەوە 1% و لە بواری نرخیشەوە تا 5.9% پەرەی سەندووە و لە درێژایدا وتیشی: بەهاری ئەوساڵ 8.6 ملیۆن تۆن کەل و پەل بە بایەخی 14 ملیارد دۆلارەوە هاوردە بووە بۆ وڵاتی ئێران.
ڕزوانی فەر ڕایگەیاندووە: بازرگانی نانەوتی ئێمە لە 3 مانگی یەکەمی ئەوساڵدا سەبارەت بە هەمان کات لە ساڵی ڕابردوودا و لە بواری کێشەوە 24.42% گەشەی سەندووە و لە بواری نرخیشەوە 8.84٪ دابەزیوە.
پێنج شوێنی مەبەست بۆ ناردنی کەل و پەلی ئێرانی
سەرۆکی گومرک ڕایگەیاند: بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان وڵاتەکانی چین، عێراق، توڕکیا، ئێمارات، و هێند پێنج شوێنی مەبەستی یەکەمن بۆ ناردنی کەل و پەلی ئێرانی، لە بەهاری ئەوساڵدا ناردەکردنی ئێران بۆ چین 3.5 ملیارد دۆلار، بۆ عێراق 2.3 ملیارد دۆلار، بۆ تورکیا 1.7 ملیارد دۆلار، بۆ ئێمارات 1.3 ملیارد دۆلار و بۆ وڵاتی هێندیش 489 ملیۆن دۆلار بووە.
پێنج وڵاتی یەکەم و سەرەتای هەناردە بۆ ئێران.
ڕزوانی فەر گوتی: هەروەها پێج وڵاتی یەکەم و سەرەتای هەناردە بۆ ئێران لە سێ مانگی یەکەمی ئەوساڵدا بریتییە لا ئێمارات4.1 ملیارد دولار، چین 4 ملیارد دۆلار، تورکیا 105 ملیارد دۆلار، ئەڵمانیا 548 ملیۆن دۆلار و هێند 501 ملیۆن دۆلار بووە.
بەهاری ئەوساڵ 35 ملیارد دۆلار ناردەمان بووە بۆ وڵاتی چین.
ناوبراو وتیشی: لە بەهاری ئەوساڵدا ناردەی ئێران بۆ چین لە بواری کێشەوە 11 ملیارد و 39 ملیۆن و 917 هەزار و 959 دۆلار تۆمار کراوە.
هاوردەی 4.3 ملیارد دۆلاری لە چینەوە، لە ماوەی 3 مانگدا.
جێنشینی وەزیری کار و باری ئابووری و دارایی لەبارەی هاوردەی ئێران لە چینەوە لە سێ مانگی سەرەتایی ئەوساڵدا رایگەیاند: بە پێی ئامارە فەرمییەکانی گومرۆک، یەک ملیارد و 176 ملیۆن و 35 هەزار و 734 کیلۆگرام بەرابەر بە (1.1 ملیۆن تۆن) و بە نرخی 4 ملیارد و 36 ملیۆن و 84 هەزار و 896 دۆلار بووە.
سەرۆکی گومرۆک وتیشی: ئاماری ناردەی ئێران بۆ چین لە ساڵەکانی 1401 بە ئەنازەی 31 ملیارد و150 ملێۆن و 354 هەزار و 306 کیلۆگرام یان بە واتایەکی دیکە 31.1 ملیۆن تۆن و بە بایەخی 14 ملیارد و 583 ملیۆن و 896 هەزار و 419 دۆلار تۆمار کراوە.
ناوبراو وتیشی: هاوردەی ئێران لە چینەوە، لە ساڵی ڕابردوودا بڕی 4 ملیارد و 409 ملیۆن و 251 هەزار و 481 کیلۆگرام، بەرابەر بە 4. 4 ملیۆن تۆن بو بە بایەخی 15 ملیارد و 743 ملیۆن و 700 هەزار و 717 دۆلار بووە.
کۆی گشتی بازرگانی ئێران و چین لە ساڵەکانی 1401 گەیشتووەتە ڕەقەمی 30 ملیارد دۆلار.
بە پێی وتەی سەرۆکی گشتی گومرۆک، کۆی بازرگانی ئێران و چین لە ساڵی 1401 گەیشتووەتە ڕەقەمی 30 ملیارد دۆلار کە ئەو ڕەقەمە بەرانبەرە بە 26% کۆی گشتی بازرگانی بیانی کۆماری ئیسلامی لە ئەوساڵدا بووە.
یەکەکانی ناردە و هاوردە لە نێوان ئێران و چیندا
ناوباو دەڵێت: کۆی یەکەکانی ناردەی ئێران بۆ چین بریتییە لە تراوی پروپان، تراوی بوتان، مێتانۆن، بەردە ئاسنی تۆکمە، کونسانترەی ئاسن، پولی ئێتیلینی گرید فیلم، بەرهەمە ناتەواوەکانی ئاسنی، شمشی ئاسن، پۆڵای ناتێکەڵ و ئێتیلێنی گلیگول بووە.
ناوبراو وتیشی: هەروەها گرنگترین کەل و پەل کە ساڵی ڕابردوو لە چینە ناردەی ئێران بووە بریتییە لە، لەتی جیاوەبوویی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، لەتی جیاوەبووی تەراکتۆری جادەیی بۆ نێو تریەلکەکان، گیربۆکسی خۆکار و هەروەها موتوری پیستوونی بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە: لە درێژەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و چین، حەوتەی ڕابردوو سەی ئیحسانی خاندۆزی وەزیری ئابووری و دارایی، وەکوو سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوبەشی نێوان ئێران و چین، گەیشتە وڵاتی چین و شوێنگری وەردەکارییەکانی قۆناخی جێبەجێ کردنی بۆندی هاوکاری نێوان ئێرانی و چینی کردووە. خاندۆزی ڕاپۆرتێکی لەبارەی ئەو سەفەرەوە دەرکردووە سەرەڕای ڕاگەیاندنی، پێکهێنانی ئاسانکاری بۆ پەرە و گەشەسەندنی بازرگانی نێوان ئێران و چین و لابردنی هەنێ بەرگرییەکانی بازرگانی سەر ڕێگای بازەرگانە ئێرانییەکان، لە لایەن پلە و پایەدارەکانی وڵاتی چینەوە ئەنجام درا، ئەو خاڵەشی ڕاگەیاند کە 26٪ لە کۆی گشتی بازرگانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ وڵاتی چین ئەنجام ئەبێت.
بە پێی گرێبەستی 25 ساڵەی نێوان ئێران و چین دەبێ وڵاتی چین وەکوو یەکێک لە هاوپەیمانە گرنگەکانی بەشی بازرگانی کۆماری ئیسلامی ئێران بێتە ئەژمار و هەروەها بە پێی سیاسەتە گشتییەکان دەبێ ناردەی نانەوتی ئێمە بۆ وڵاتەکانی دیکە وەکوو وڵاتی چین بەرەو لای ناردەی بەرهەمەکانی خاوەن بایەخی زیاد بوو جووڵە بکات.
لە ئێستادا کۆی ناردەی نانەوتی ئێمە بەرهەمە خام و نیوە خامەکانی پیشەیی و کانگاییە کە بۆ زیادبوونی نرخی بازرگانی دەبێ بەرەولای ناردەی کەل و پەلی خاوەن بایەخی زیاد بوو جووڵە بکەین.
هەروەها چین یەکێک لە کڕیارانی گرنگی نەوت و تراوە غازییەکانی ئێران دێتە ئەژمار و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ترانزیتی کەل و پەل لە شوێنی مەبەستەوە بۆ وڵاتە ئەورووپییەکان.