بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دووبارەکردنەوەی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق کاردانەوەی حکومەتی ئەم وڵاتەی بە دواوە بوو و بەغدا سەرجەم پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوید پچڕاند.
پەرلەمانی عێراقیش پاڵپشتی خۆیی بۆ بڕیارەکەی حکومەت و دەرکردنی باڵیۆزی سوید ڕاگەیاند.
محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە بڕیارەکەی حکومەت بۆ پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوید دەکەین، هەر وڵاتێک ڕێز لە پیرۆزییەکانی موسڵمانان نەگرێت، دەبێت ڕوبەڕوی سزا ببێتەوە./.