بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش دووبارەکردنەوەی سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز لە لایەن سەلوان مۆمیکاوە، حکومەتی عێراق داوای لە باڵیۆزی سوید کرد خاکی ئەم وڵاتە بە جێ بهێڵێت و سەرجەم پەیوەندییەکانیشی لە گەڵ سوید ڕاگرت.
هیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراقیش وەک پاڵپشتییەک بۆ بڕیارەکەی حکومەتی ئەم وڵاتە، ڕایگەیاندووە کە هەر هاوکارییەک لە گەڵ کۆمپانیاکانی سویدی قەدەغەیە.
حکومەتی عێراق باڵیۆزخانەکەی خۆیشی لە سوید دادەخات./.