بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەک ناڕەزایەتییەک لە بەرامبەر دووبارە پێدانی موڵەتی سووتاندنی قورئانی پیرۆز ، ژمارەیەک لە عێراقییەکان درەنگانی شەوی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و بەو هۆیەوە باڵیۆزخانەکە بۆ کاتێکی نادیار داخرا.
فەرمانبەران و دیپلۆماتکارانی باڵیۆزخانەی سوید بە شێوازی کاتی براونەتە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا./.