بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە فەرمی سویدی ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر دووبارە بێڕێزی بە قورئانی پیرۆز بکرێت، کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەو وڵاتە دێنێت.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی پچڕانی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوید بەڕێوە دەبات.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر حکومەتی سوید دووبارە موڵەتی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەربکات، بەغدا پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئەو وڵاتە کۆتایی پێدێنێت./.