بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد حەسەن حەبیبزادە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تورکیا ڕایگەیاند کە لە سەدا 14 ی هەناردە و لە سەدا 10 ی هاوردەی ئێران لە گەڵ تورکیا دەکرێت.
ناوبراو وتی کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و تورکیا زیاتر لە 12 ملیار دۆلارە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان بۆ هەر دوو وڵات بابەتێکی گرنگە.
باڵیۆزی ئێران بە ئاماژە بە بوونی ڕاوێژکاری ئابوری و بازرگانی لە باڵیۆزخانە و هەروەها بوونی سێ سەرکۆنسووڵ، وتی کە پێویستە چالاکوانانی ئابوری لە گەڵ ئەم بەرپرسانە بە مەبەستی ناساندنی بەرهەم و کاڵای خۆیان بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە پەیوەندیدا بن./.