بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد ئەبوزەید وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان لە پەیوەندییەکانی قاهیرە و تاران، وتی: پەیوەندی لە گەڵ ئێران هەبووە و لە هیچ قۆناغێکدا نەپچڕاوە و لە زۆربەی پرسەکاندا گۆڕانکاری هەبووە.
ناوبراو وتی: ئێران وڵاتێکی گەورە و خاوەنی بەرژەوەندییە لە ناوچەکە و میسر پێی باشە کە پەیوەندییەکان ئەرێنی بن و ڕێز لە سەروەری وڵاتان و ئیرادەی گەلان بگیرێت و سەقامگیری پتەوتر بکرێت و ئەگەر ئەم تێڕوانینە لە پەیوەندییەکان لە ناوچەکەدا هەبێت، پێم وایە کە ئەم پەیوەندییە بە ئاشکرا دەگاتە گەشە و پێشکەوتن.
ئەبوزەید وتی کە ئێران و میسر خاوەن نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانن لە قاهیرە و تاران./.