بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە، باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕیاز و کۆنسووڵخانە و نوێنەرایەتی ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە شاری جەدە کرایەوە.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە عەلیڕەزا عەنایەتی باڵیۆزی دەستنیشانکراو بۆ سعوودیە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو لە ڕیاز دەست بەکار دەبێت.
عەلیڕەزا عەنایەتی یەکەم باڵیۆزی ئێرانە کە لە پاش پچڕانی پەیوەندییەکانی ئەم وڵاتە و سعوودیە لە پاش 2015 لە ڕیاز جێگیر دەبێت.
ناوبراو ئەزموونی کارکردنی لە باڵیۆزخانەی ئێران لە کوێت هەیە و پێشتر دەستنیشانکردنی وەک باڵیۆزی ئێران لە سعوودیە، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کەنداوی فارس لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بووە./.