بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان سەبارەت بە کۆبوونەوەی لە گەڵ بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان، وتی: لە چەند هەفتەی ڕابردوو سوڵتانی عۆمان سەردانی تارانی کرد، هەر بۆیە بەدواداچوونمان بۆ ڕێکەوتنەکانی ئەو سەردانە کردووە کە جێبەجێ بکرێن.
ناوبراو وتی کە لایەنی عۆمانی و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بەدواداچوون بۆ چەندین بابەت دەکات کە یارمەتیدەری وتووێژە ناوچەییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لەم پێناوەدا پێشنیاری پێکهێنانی کۆڕی وتووێژ و هاوکاری ناوچەییمان لە نێوان وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و ئێران و عێراق داوە و ڕەنگە وڵاتی یەمەن بەم وڵاتانە زیاد بکرێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: عۆمان هەوڵی لێک نزیککردنەوەی لایەنەکانی ڕێکەوتنی ناوەکی و پابەندبوون بە بەڵێنەکانیان دەدات و دەستپێشخەری نوێشی خستووەتەڕوو کە لە سەر ئەوەش وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە./.