بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەدڕەزا ئاشتیانی ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند: ئەمریکا ئیش و کاری خۆی دەکات بەڵام بە دڵنیاییەوە کە ئێران گەیشتووەتە قۆناغێک لە هێز و توانا کە کەس ناتوانێت هەڕەشەی لێبکات.
ناوبراو وتی: ئێمە ڕۆڵێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیمان هەیە و ئەمەش سەلمێنەری گەشە و پێشکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
وەزیری بەرگری ئێران بە ئاماژە بە پێشکەوتنەکانی ئەم وڵاتە لە بواری درۆنەکاندا وتی کە ژمارەیەک لە وڵاتان پێشنیاری کڕینی درۆنی ئێرانییان داوە./.