بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆربەی حاڵەتەکانی جەڵتەی مێشک پەیوەندیی بە کۆبوونەوەی چەورییە نیشتووەکان یان ڕەقبوونی خوێنبەرەکانەوە هەیە، واتە ئەو خوێنبەرانەی خوێن بۆ مێشک دەبەن، هەر بۆیە ئەو خۆراکانەی کە بەشدارن لەم کارەدا مەترسییەکان زیاد دەکەن.
چەورییە تێر و گۆڕاوەکان هۆکاری سەرەکین وەک گۆشتی پرۆسێس کراو و کەرە بسکیت و خواردنی سورەوکراو، ئەویش تەنیا چەند نموونەیەکن، بەو پێیەی کە خۆراکی دیکەش هەن مەترسی توشبوون بە جەڵتە زیاد دەکەن.
بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، بۆیە خواردنی بڕێکی زۆر خوێ، وەک ئەوەی کە لە چپسی پەتاتەدا هەیە، مەترسییەکان زیاد دەکات، زۆر خواردنی شەکر وەک خواردنە گازییەکان هۆکارێکی دیکەی سەرەکییە بۆ مەترسییەکانی توشبوون بە جەڵتەی مێشک، بەشێکی دیکەش پەیوەندی بە زیادبوونی کێش و جۆری دووەمی شەکرەوە هەیە کە دەبێتە هۆی تێکچوونی خوێنبەرەکان و هەوکردنی./.