بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی لە کۆڕی ئابووری نێونەتەوەیی، ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی ڕیگەیاندووە قەرزداری گشتی لە جیهاندا و لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتووەتە ڕەقەمی سەیر و سەمەری 92 ترلیۆن دۆلار و زۆربەی لە گووشاری ئەو ڕەقەمە لەسەر شانی ئەو وڵاتانەدایە کە لەحاڵی پەرە و گەشەسەندندان. بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی ئەو بنکە نێونەتەوەییە، لە ساڵەکانی 2000 بەملاوە ڕادەی قەرزداری گشتی لە جیهاندا تا 5 بەرانبەر زیاتر بووەتەوە و لە وەبەرهێنانی سافی ناوەکی، کەۆتووەتە پێشەوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەبەرهێنانی ناسافی ناوەکی لە ماوەیەکی هاوشێوەدا تا 3 بەرانبەر زیادی کردووە.
تا 30% کۆی قەرزداری گشتی جیهان لە ئەستۆی ئەو وڵاتانەدایە کە لە حاڵی پەرە و گەشەسەندندان.
ئانتونیو گوتریش سکێرتێری گشتی ڕێکخراوەی وڵاتە یەکگرتووەکان لەمبارەوە دەڵێت: ” نیوێک لە جیهانی ئێمە لەحاڵی نوقمبووندان دەنێو کارەساتی پەرەسەندنی پێکهاتە لە قەیرانی قەرزداری ڕووخێنەر”
نزیکەی 303 ملیارد کەس یان بە واتایەکی دیکە نیوێک لە حەشیمەتی جیهان لە وڵاتگەلێکدا ژیان بەسەر دەبەن کەوا لە جیاتی دابین کردنی پارە بۆ کار و باری ڕاهێنان و پاژیکاری، زیاتر بیر لەوە دەکەنەوە کە پارە دابین کەن بۆ دانەوەی سووی قەرزەکانیان.
سکێرتێری ڕێکخراوەی وڵاتە یەکگرتووەکان شەرۆڤەی زیاتر دەکات و دەڵێت: بەشێوەی نێونجی هۆرتە و بەرە قەرزداری بۆ وڵاتە ئەفریقییەکان تا 4 بەرانبەر زیاتر لە ئەمریکا و تا 8 بەرانبەریش زیاترە لە بەسامانترین ئابوورییەکانی ئەورووپی.
گوتریش وتیشی: ئەم دۆخە” شکستێکی سیستەماتیک”ــە، سیستەمی ماڵی جیهان نزیکە تووشی مەرسییەکی گەورە ببێت.
ئەم ڕاپۆرتە نزیک لە کاتی دانیشتنی وەزیرەکانی ماڵی و سەرۆکانی بانکە ناوەندییە وڵاتەکانی ئەندامی کۆڕی 7 و لە وڵاتی هێندستاندا بڵاو بووەتەوە.
ئەو دانیشتنە بڕیارە 14 تا 18ی مانگی جوولای بەڕێوە بچێت.