بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی بەدر لە بەیاننامەیەکدا داوای کۆتایی هاتنی زاڵبوونی سیاسی، ئابوری و ئەمنیی ئەمریکای لە عێراق کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چەندین بنکەی ئێمە و هەروەها بزوتنەوەی ئیسلامییەکانیش ڕوبەڕوی هێرشی چەکداری بوویەوە و ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە ڕێکخراوی بەدر هەڵوێستی خۆیی بۆ ڕەتکردنەوەی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا ڕاگەیاندووە.
ڕێکخراوی بەدر ئیدانەی دەستێوەردانەکانی ئەمریکای کردووە و ڕایگەیاندووە کە دەبێت کۆتایی بەم دۆخە بهێندرێت./.