بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی یەک شەممە ڤیدیۆیەکی 6 خولەکیی لە شێوازی هێرشی خۆڕاگری بۆ سەر بنکەیەکی داگیرکارانی زایۆنیست لە کەشی ساڵیادی سەرکەوتنی شەڕی 33 ڕۆژەی ساڵی 2006 کە بە شەڕەکەی تەمموز ناسراوە، بڵاو کردەوە.
لەو ڤیدیۆیەدا کە بە ناوی ” لا غالب لکم ” (هیچ کەس لە بەرامبەر ئێوە سەرکەوتن بە دەست ناهێنێت) و بە پێی ئایەتی پیرۆزی 160 ی سورەتی ئالی عمران بڵاو بووەتەوە، قۆناغەکانی هێرشی سەر بنکەیەکی ڕژێمی زایۆنیستی و کۆنتڕۆڵی تەواوی لە لایەن هێزەکانی خۆڕاگری و هەڵکردنی ئاڵای حزبوڵڵا و لەناوبردن و ڕووخاندنی تەواوی ئەو بنکەیە نمایش کراوە.
شەڕی تەمموزی 2006 لە 12 ی تەممەز تا 14 ی ئاب لە نێوان ڕژێمی زایۆنیستی و هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنان ڕوویدا و بە شەڕی 33 ڕۆژە، شەڕی تەمموز و بەڵێنی ڕاستگۆیی ناوبانگی دەرکردووە./.