بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە کۆبوونەوەی لە گەڵ ئەنجومەنی زانایانی فەڵەستین وتی: غەززە بووەتە بنکەیەکی بەهێزی خۆڕاگری و کەرتی خۆرئاواش بە سەر تەواوی ئەو کێشە و قەیرانانەی کە ڕوبەڕوی بووەتەوە، زاڵ بووە. ئەم گۆڕانکارییە نوێیە لە کەرتی خۆرئاوا و پێشکەوتنەکانی خۆڕاگری و گەنجانی و دەستپێکردنەوەی جالاکییەکانی لە پاش هەلومەرجێکی دژوار ڕوویداوە کە کەرتی خۆرئاوا ڕوبەڕوی دەبووەوە.
ناوبراو وتی: کابینەی ئێستای ڕژێمی زایۆنیستی مەترسییەکی گەورەیە لە سەر پرسی فەڵەستین، ئێمە دەبێت بۆ پیلانەکانی دژ بە کەرتی خۆرئاوا و دابەشکردنی مزگەوتی ئەقسا و پەرەپێدانی شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان لە کەرتی خۆرئاوا لە لایەن ڕژێمی تەل ئەبیبەوە ئامادە بین.
ئیسماعیل هەنیە وتی کە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی کەرتی خۆرئاوا گەیشتووەتە دژوارترین قۆناغی خۆی.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بە هەموو ئامرازێکەوە بۆ ڕێگری لە خۆڕاگری و بەردەوامی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی هەوڵ دەدات. ئێمە دەبێت درێژە بە ستراتیژی بەهێزکردن و جۆربەجۆرکردن و پەرەپێدانی خۆڕاگری بدەین و بۆ یەکڕیزی گەلی فەڵەستین بە پێی ئامانجەکان و بە فەرمی نەناسینی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی و گۆڕینی هاوکێشەی پاڵپشتی بەرەو ستراتیژی هاوبەشی لە سەرکەوتن و ئازادی و پێکهێنانی هاوپەیمانییەکان بۆ پرۆژەکانی خۆڕاگری هەوڵ بدەین./.