بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر لاپید کە سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنیستییە، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی ئەم ڕژێمە، وتی: حکومەتەکەی نتانیاهۆ ئێمە بەرەو کارەسات دەبات و پەنای هێناوەتە گەورەترین پرۆژەی مێژوویی لە ناوخۆی ئیسرائیل، بە بێ ئەوەی بیر لە لێکەوتە ئابوری، ئەمنی، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی بکاتەوە.
لاپید سەبارەت بە ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا، وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیدی نزیکترین هاوپەیمانی ئێمە نییە./.