بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسیر عەزیز جەبار بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوە و پلاندانان لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندووە کە پرۆژە واژۆکراوەکان لە گەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی، پرۆژەی ستراتیژین و بە پێی توێژینەوەی تەواو خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پرۆژەکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو وەبەرهێنانی گازی عێراق بەرز دەکەنەوە.
نەسیر عەزیز جەبار ڕایگەیاندووە کە عێراق بۆ وەبەرهێنانی کارەبا پێویستی بە ڕێژەیەکی زیاتر گاز هەیە.
وتیشی کە پرۆژەکانی تۆتاڵ لە ساڵانی 2028 و 2029 تەواو دەبن و حکومەتی عێراق بە یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلار لەم 4 پرۆژەیەدا بەشداریی کردووە.
بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوە و پلاندانان لە وەزارەتی نەوتی عێراق وتی کە کۆی بودجەی پرۆژەکان 13 ملیار دۆلارە و لە نێوان 4 پرۆژەدا ئەو بودجەیە دابەش کراوە./.