بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە گرنگترین سوودەکانی خواردنی شیر پێش خەوتن ئاماژە بە چەند خاڵێک دراوە کە بریتین لە:
یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی خەو و نەهێشتنی کێشەی کەمخەوی.
یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کرداری هەرس.
باشترکردنی تەندرووستی ئێسک و خۆپاراستن لە هەندێک نەخۆشی وەک پووکانەوەی ئێسک.
تەندرووستی پێست باشتر دەکات و ڕووخسارێکی گەنجتر بە مرۆڤ دەبەخشێت.
کەمکردنەوەی فشار و دڵەڕاوکێ، بەو پێیەی شیر کاریگەری هێورکەرەوەی هەیە لە سەر جەستە بە دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئارامکردنەوەی ماسولکەکان و دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ./.