بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارەکانی ڕێکخراوێکی سەر بە ئۆپێک پیشان دەدات کە هەناردەی نەوتی سعوودیە لە مانگی ئایاری 2023 گەیشتووەتە کەمترین ڕێژەی 19 مانگی ڕابردوو.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە نەوتی هەرزانی ڕووسیا وایکردووە بەشێکی زۆری کڕیارانی ئاسیایی هەوڵی کڕینی نەوتی ئەم وڵاتە بدەن.
سەرچاوە تایبەتەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕێژەی هاوردەی نەوتی ڕووسیا لە لایەن هیندستانەوە لە مانگی ئایاری ڕابردوو گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
ئامارەکانی حکومەتی چین بە هەمان شێوە باس لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هاوردەی نەوتی ڕووسیا لە لایەن ئەم وڵاتەوە دەکات.
هەناردەی نەوتی سعوودیە لە مانگی ئایاری 2023 گەیشتە 6 ملیۆن و 93 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە کە ئەمەش کەمترین ڕێژەی 19 مانگی ڕابردوو بووە.
ڕێژەی نەوتی یەدەکی سعوودیەش یەک ملیۆن و 160 هەزار بەرمیل دابەزی و گەیشتووەتە 148 ملیۆن و 24 بەرمیل./.