بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە میانەی سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیرانی هیندستان بۆ ئیمارات، هەر دوو وڵات ڕێکەوتوون کە ئاستی پەیوەندییە ئابوری و داراییەکانی نێوانیان بەرز بکەنەوە.
هەر دوو لا ڕایانگەیاندووە کە لە جێی دۆلار، دراوی نیشتمانیی هیندستان بۆ ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بەکار دێنن.
هیندستان سێهەم هاوردەکار و بەکارهێنەری گەورەی نەوتی جیهانە و لە ئێستادا پارەی نەوتی ئیمارات بە دۆلار دەداتەوە.
بانکی ناوەندیی هیندستان ساڵی ڕابردوو میکانیزمێکی بۆ دانەوەی پارەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە سەر ئاستی جیهان بە دراوی نیشتمانیی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هیندستان و ئیمارات بۆ ساڵی دارایی 2022 – 2023 گەیشتووەتە 84 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار./.