بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف سەبارەت بە سەردانەکەی محەممەد شیاع سودانی بۆ سوریا ڕایگەیاند کە ئەم سەردانە لە قۆناغێکی گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتدا کراوە.
ناوبراو وتی: سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دیمەشق ڕەهەندی ئابوری و گەشەپێدانی هەبووە و لە کۆبوونەوەکاندا سەبارەت بە کێشەی ئاو و کێشە ئەمنییەکانیش وتووێژ کراوە.
سەحاف وتی: ئەم سەردانە قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا دەستپێکردووە و خاڵێکی دەستپێکی ستراتیژییە لە پەیوەندییەکانی دیمەشق و بەغدا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە ئێستادا بریتییە لە پتەوکردنی هاوکاری و هاوبەشیی ئەمنی لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و سوریاش بە پێی مێژووی پەیوەندییە هاوبەشەکان و ئاگاداربوون لە کێشە هاوبەشەکان، گرنگییەکی زۆری بۆ عێراق هەیە./.