بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی سیاسی نزیک لە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاندووە کە بە پێی ڕێکەوتنە هاوبەشەکەی بەغدا – تاران، ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی خاو ڕەوانەی ئێران دەکرێت.
ئەو بەرپرسە کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتنەکە سزاکانی ئەمریکا پێشێل ناکات و سزاکانی ئەمریکا زیاتر لە سەر مامەڵە داراییەکانە نەک گرێبەستەکانی ئاڵوگۆڕی کاڵا یان وزە.
بەرپرسە عێراقییەکە ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ئەمەش، بەغدا بە فەرمی ئەمریکای لە ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ ئێران ئاگادار کردووەتەوە./.