بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 6 کۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان ئەم وڵاتە و ئێران سەبارەت بە ئاسایشی سنورە هاوبەشەکان بەڕێوە چووە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا بۆ پرۆژەیەکی یەکپارچە هەوڵ دەدەن، بەڵام کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان لە لایەن وڵاتێکەوە بە بێ هاوکاری وڵاتی دراوسێ ناکرێت و لە ئێستادا ئەم هاوکارییە لە نێوان ئێران و عێراقدا بوونی هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر فەریق محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی تاران – بەغدا بۆ چەککردنی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی کردبووە.
ڕۆژی یەک شەممەش باڵیۆزی ئێران و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە سەر دۆسیەی سنورە هاوبەشەکان کۆبوونەوە./.