بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی ژنڕاڵ سەید عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاکستان، وێڕای جەختکردنەوە لە سەر ستراتیژی تاران سەبارەت بە گۆڕینی سنورە ئەمنییەکان بۆ سنوری ئابوری و بازرگانی، وتی کە ئێران و پاکستان بە هاوکاری لە بواری وزەدا دەتوانن ئەم ستراتیژە مسۆگەر بکەن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، هاوهەڵوێست و موسڵمان، بەشێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نێوان ئێران و پاکستان دەتوانێت ئاستی هاوکارییەکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانی هاوشانی پەیوەندییە سیاسییەکان بەرز بکاتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی دوژمنان بۆ ناکۆکی خستنە نێو وڵاتانی ناوچەکە، جەختی لە سەر پێویستی پتەوکردنی هاوکارییە دووقۆڵی و ناوچەییەکان لە گەڵ پاکستان کردەوە.
فەرماندەی سوپای پاکستانیش لەو چاوپێکەوتنەدا ستایشی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت پاکستان کرد و وەک دەرفەتێکی پڕبایەخ بۆ جیهانی ئیسلام ناوی برد.
ژنڕاڵ سەید عاسم مونیر بە ئاماژە بە سنورە هاوبەشەکانی نێوان ئێران و پاکستان، وتی: ڕێکەوتنی باش بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سنورە هاوبەشەکان کراوە و هەوڵ دەدەین بە خێراترکردنی ڕێکەوتنەکان، ئاسایشی بەردەوام لە سنورەکان دابین بکرێت./.